بەشداری بکە لە کەمپەینی ڕۆژنامەوانی سەربەخۆ "نیاز عەبدوڵڵا" بۆ ئازادکردنی دەستبەجێی دەستگیرکراوانی بادینان


شێروان شێروانی، لەگەڵ ١٧ چالاکوان و ڕۆژنامەوانی تر تا ئێستا لە زیندانی زرکا لە دهۆک ڕاگیراون.

ڕێبین شەمامکی، کە یەکێکە لە ئەندامانی گروپی پارێزەرە خۆبەخشەکان کە بەدواداچوون بۆ ئەم کەیسە دەکەن، ئەم بەیانیە بە "سی پی تی" گووت، کە دەستگیرکراوەکان بە پێی ماددەی ١٥٦ لە یاسای سزادانی عێراقی دەستگیرکراون، کە بەرزترین سزای لەخۆ گرتووە ئەویش زیندانیکردنی هەتا هەتاییە.

دوێنێ داوەر، داواکاری دەستگیرکراوانی ڕەتکردەوە کە داوایان کردبوو بە کەفالەت ئازاد بکرێن. ئەو چالاکوان و ڕۆژنامەوانانە بۆماوەی زیاتر لە ١٥ ڕۆژە لە زیندانن بەبێ ئەوەی بزاندرێت کە بۆ ماوەی چەندی تر دوور لە خێزان و هاوڕێکانیان دەهێڵدرێنەوە.

نیاز عەبدوڵڵا، ڕۆژنامەوانی سەربەخۆی کورد، بانگهێشتی ڕێکخراوەکان و خەڵکی کردووە بۆ بەشداریکردن لە کەمپەینەکەیدا بۆ ئازادکردنی دەستبەجێی شێروان شێروانی و ئەوانەشی کە لەگەڵیدا لە زیندانن.

تۆش دەتوانی لەڕێگەی ئەم هاشتاگەی خوارەوە و بە گرتنی وێنەیەک و هەڵگرتنی بانگەوازێک بۆ ئازادکردنی دەستگیرکراوان و بڵاوکردنەوەی لە پێگە کۆمەڵایەتیەکان یان دیاریکردنی وەک وێنەی پڕۆفایل بەشداری بکەیت لەم کەمپەینەدا.

#ئازادی_بۆ_دەستگیرکراوانی_بادینان


cptik