کەمبوونەوەی هێرشەکانی سوپای تورکیا بە ڕێژەی %٩٧، لەگەڵ بەردەوامی پڕۆژەی چارەسەر ئاشتی و دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنێکی سەربازی نوێ

لەگەڵ بەڕێوەچوونی قۆناغی یەکەمی پڕۆسەی چەکدانان و بەرەوامی دانوستانەکانی ئاشتی و پیادەکردنی ڕێکارەکان، بۆردوومانەکانی سوپای تورکیاش بە شێوەیەکی بەرچاو کەمی کرد. هێرشەکان لە مانگی تەمووزدا،  بە ڕێژەی %٩٧ بە بەراورد بە مانگی حوزەیران کەمیکردووە، ئەمەش کە زۆر دەمێکە کەمبوونەوە و گۆڕانکاری  لەو شێوەیە ڕووینەداوە. بەڵام، سەرەڕای ئەم کەمبوونەوەیەش، هێزەکانی سوپای تورکیا لە ٢٩ی تەمووزدا،  ئۆپەراسیۆنێکی زەمینی نوێیان ڕاگەیاند و بەردەوامبوون لە چالاکییە سەربازییەکانیان کە بوونە هۆی دروستکردنی ئاستەنگ بۆ جوڵە و هاتوچۆی هاوڵاتیان و هەروەها زیان گەیاندن بە ڕەزوباخ و زەوی کشتوکاڵی گوندنشینان.

Read More
cptik