"ئێمە هەمیشە چاوەڕێدەکەین کە ئەوان بۆردوومانمان بکەن"

 بۆردوومانەکانی تورکیا لادێ نشینی وێران دەکات لە کوردستانی عێراقدا

 کۆمەڵگەی جوتیاری دۆڵی نەهلە لە ژینگەیەکی دڵڕفێندادەژین. ڕوبارێکی سازگار لە شاخەکەوە درێژ دەبێتەوە و دەڕژێتە ناو دۆڵەکەوە. بە جۆگەلە پێچاوپێچەکاندا دەگات بە کێڵگەکانی چەڵتوکی برنج و کونجی و باخ و باخاتەکان. لەگەڵ دەرکەوتنی وەرزی پایزدا چاوت دەکەوێت بە گوندنشینان کە ڕۆژانە سەرقاڵی دروێنەکردنی دانەوێڵەکانیانن. ئەوان ئاژەڵ و تراکتۆر و دەڕاسە بەکاردەهێنن بۆ دروێنە کردن. داهۆڵەکان لەناو زەویەکاندا داندراون وە سەگەکان بە ڕێگا قوڕاوییەکاندا ڕێدەکەن. ماڵەکان جمەیان دێت .میوانەکان ماست و نانی تازە و کەرەی خۆماڵی و مرەبای هەنجیر و چایان پێشکەش دەکرێت. ئەو خێزانانەی کە جوتیارن بۆ چەندنی نەوەیە لەسەر ئەم زەوی و زارە بە ئاشتی دەژین.

IMG_1928.JPG

 

هەڵمەتی سەربازی دەوڵەتی تورکیا ئەو هێمنی و ئاشتییە لەناودەبات.

بۆ ماوەی زیاتر لە ٢٥ ساڵە سوپای تورکیا کوردستانی عێراق بۆردوومان دەکات. شارۆچکە و لەدێکان چۆڵبوون، بەهەزاران کەس ئاوارە و دەربەدەر بوون. بۆردوومانەکان وای کردووە لادێ نشینان دورتر و دورتر بکەونەوە لە سنورەکان.

لە ٥ ساڵ لەمەوبەرەوە بۆردوومانەکانی سوپای تورکیا نزیکتربوونەتەوە لە ناو گوندەکانی دۆڵی نەهلە، کە نزیکەی کاتژمێر و نیوێک دوورە لەشاری "ئاکرێ"وە. لەو کاتەوە بەهۆی هەڵهاتنی خەڵکەکەوە، خێزان و کۆمەڵگەکە بەرەو هەڵوەشان و لەیەکدابڕان چووە. ئەوانەی کە لەو دەڤەرە ماونەتەوە بەهیوای باشتربوونی دۆخەکە لە زێدی خۆیان ماونەتەوە. بەڵام دۆخەکە بەرەو خراپتربوون ڕۆیشتووە.

مامۆستا "سەرمەد بنیامین" کە دانیشتووی گوندی "هیزانکێ"یە و مامۆستای قوتابخانی گوندەکەشە بە "سی پی تی" گووت "ئەم بۆردوومانانە لەساڵی ١٩٩٢ەوە لەلایەن تورکیاوە ئەنجامدەدرێن، بەڵام لە ٥ساڵی ڕابردووەوە بۆردوومانەکان نزیکتر لە گوندەکە ڕوودەدەن، وە ئەم ساڵ  بۆردوومانی زیاتر دەکرێت..

  ئێمە هەمیشە چاوەڕێ دەکەین کە بۆردوومان بکرێین، تەنانەت لەو کاتانەشدا کە خەوتووین، لەبەر ئەوە چیتر ناتوانین بە باشی بخەوین. تەنیا دەمانەوێت کوردستان بەجێبهێڵین. ناتوانین چیتر لێرە بمێنینەوە لە کاتێکدا دۆخەکە هەفتە بۆ هەفتە بەرەو خراپتری دەچێت. لەدوای هەموو بۆردوومانێک ئێمە دەڵێین 'خوایە گیان ئێمە سوپاسگوزارین کە ئەمڕۆ نەکوژراین!'، بەڵام ئێمە دەزانین کە ڕەنگە بەیانی بکوژرێین."

 لەدوای هەموو بۆردوومانێک دەڵێین، ‘خوایە گیان سوپاسگوزارین کە ئەمڕۆ نەکوژراین!’، بەڵام ئێمە دەزانین کە ڕەنگە بەیانی بکوژرێین.

 زۆربەی ئەو خەڵکانەی کە زێدی خۆیان جێهێشتووە ئەو خەڵکانەن کە منداڵەکانیان توشی تراوما بوون بەهۆی بۆردوومانەکانەوە. مامۆستا سەرمەد باسی ئەوەی بۆ "سی پی تی" کرد کە چۆن قوتابییەکانی دەترسن کە هەرکاتێک کە گوێیان لە دەنگی داخستنی دەرگا یاخود دەنگێکی بەرز دەبێت.

یەکێک لە ڕێگە ئاسمانییە سەرەکییەکان بەسەر دۆڵی نەهلەوەیە، بەڵام قوتابییەکان ناتوانن جیاوازی بکەن لەنێوان دەنگی فڕۆکەی گەشتیاری و فڕۆکەی جەنگی یاخود فڕۆکەی بێفڕۆکەوان. بۆیە هەرکاتێک کە گوێیان لە دەنگی فڕۆکە دەبێت ئەوان دەترسێن و دەلەرزن. کاک "ئاویتەر" گوتی " تەنیا منداڵەکان وانین، هەروەها ئێمەش کە گوێمان لەدەنگی فڕۆکە دەبێت لێمانتێکدەچیت و وادەزانین کە فڕۆکەی بێفڕۆکەوانە".

 

"سەگڵتە بنیامین یاگۆ" تەمەنی ١٧ ساڵە و خوێندکارە لە گوندی هیزانکێ، بەمدواییانە کە لە ٦ی تشرینی یەکەمدا گوندەکەیان بۆردوومانکرا، ئەو ڕایکردە سەر ڕێگاکە و لەترساندا لەهۆش خۆی چوو. دەربارەی ئەو ترسەی کە توشی هاتووە لە ئەنجامی بۆردوومانەکاندا، ئەو بە "سی پی تی"  گووت هەرکاتێک کە بۆمبێک دەتەقێتەوە ئەو دەگریات و تەواوی جەستەی دەلەرزێت.

خێزان و خەڵکانی دەورووبەری نزا بۆ "سەگڵتە" و تەواوی ئەو منداڵانە دەکەن کە ترساون. بەڵام مامۆستا سەرمەدی برای سەگڵتە بە "سی پی تی" گووت، ئەوەی پێویستە سەرنجی بخرێتە سەر ئەو تراومایە نییە، بەڵکو کێشەکە بۆردوومانەکانی سوپای تورکیایە.

"تکایە ئەو بۆردوومانانە ڕابگرن، لەدوای ٥ ساڵ ئێمە زۆر ماندووین. بیر و هۆشمان شەکەت بووە".


cptik