Meeting Residents of Khalifan

On May 27th, Community Peacemaker Teams - Iraqi Kurdistan team members visited Lazim Murad and Bahjat Audi and their families. On 13 January 2023, both were directly targeted by Turkish soldiers in Khalifan village from Sidakan sub-district, Iraqi Kurdistan.

While shepherding at the foot of Chiadel mountain, 18-year-old Lazim and 15-year-old Bahjat were struck and severely wounded by mortar fire from nearby Turkish military bases.

Lazim and Bahjat told CPT that while they still suffer pain from remaining pieces of shrapnel inside them, the deepest wound is seeing the Turkish soldiers on the mountain behind their village every day.

“We want Turkey to leave our village, then we can freely go back to our mountains to tend the animals,” Lazim told CPT members.

CPT Iraqi Kurdistan team asks the Turkish Armed Forces to cease their military operations inside Iraqi Kurdistan and stop targeting civilians.

لە ڕۆژی ٢٧ی ئایاردا، ئەندامانی تیمی کوردستانی عێراقی CPT، سەردانی هەریەک لە لازم موراد و بەهجەت ئاودی و خانەوادەکانیانیان کرد لە گوندی خەلیفانی سەر بە قەزای سیدەکان لە هەرێمی کوردستانی عێراق، کە لە ڕۆژی ١٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣دا، ڕاستەوخۆ لەلایەن سەربازانی تورکیاوە بە ئامانجگیرابوون.

لە کاتێکدا، لازم مورادی ١٨ ساڵ و ئامۆزاکەی، بەهجەت ئاودی ١٥ ساڵان، لە دامێنی شاخی چیادێل سەرقاڵی لەوەڕاندنی مەڕوماڵاتەکانیان بوون، لەوکاتەدا لە بارەگایەکی سەربازی نزیک لە گوندەکەیانەوە بە هاوەنێک پێکران و بە سەختی بریندارکران.

لازم و بەهجەت بە CPTیان گووت کە تا ئێستاش بەدەست ئازاری پارچەی بچوکی بەجێماوی هاوەنەکە لە جەستەیاندا دەناڵێنن، بەڵام بە ئازارتر لە برینەکانی جەستەیان بینینی بەردەوام و ڕۆژانەی سەربازانی تورکیایە لەسەر شاخی چیادێل کە دەکەوێتە پشتی گوندەکەیانەوە.

لازم بە ئەندامانی CPT گووت، “ئێمە دەمانەوێت سەربازانی تورکیا لە گوندەکەمان بڕۆنە دەرەوە بۆ ئەوەی بە ئازادی بتوانین بگەڕێینەوە سەر شاخ و چیاکانی خۆمان و مەڕوماڵاتەکانمان بلەوەڕێنین.”

تیمی کوردستانی عێراقی CPT، داوا لە سوپای سەربازی تورکیا دەکات کە ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی لە خاکی هەرێمی کوردستاندا ڕابگرێت و چیتر هاوڵاتیانی مەدەنی بە ئامانج نەگیرێن.

cptik