1994 Iranian Bombardment in Qaladze

On August 6th, 1994 an Iranian bombardment massacred 21 people including children and a pregnant woman in the town of Qaladze, Iraqi Kurdistan. 10 people were severely wounded. The bombardment struck the courtyard of Hassan Ali’s family home while people were retrieving water, breastfeeding, and sheltering themselves from the heat.

On June 13th, CPT-IK met with and listened to the families of those impacted by this bombardment. Impacted family members shared their stories on the horrific things they experienced and saw as a result of the bombardment. Kak Hasan told CPT that “body parts were strewn everywhere.”

Fatima Ali told CPT that her one month old son was killed in the bombardment. She was breastfeeding him in the courtyard but put him down to take her daughter to the bathroom. Immediately after, the bombardment struck. Both her and her daughter were badly injured. She was in hospital for one month receiving 11 surgeries including the removal of one kidney. Her daughter had to undergo a number of plastic surgeries to repair the damage to her body.

The families described how government officials promised many things but never delivered on any of their promises. Family members also expressed their despair on the long lasting trauma of this bombardment and how there is a lack of support for their families.

CPT-IK will share more about this bombardment at a later date.

لە ڕۆژی ٦ی ئابی ١٩٩٤دا، ٢١ هاوڵاتی مەدەنی یەک بنەماڵە کە لەناویاندا منداڵ و دایکێکی سکپڕ هەبوون، بوونە ئامانجی بۆردوومانەکانی ئێران لە قەڵادزێ و کۆمەڵکوژکران. لەپاڵ ئەو شەهیدانەدا، ١٠ هاوڵاتی تری مەدەنی لە هەمان بنەماڵە برینداربوون. بۆردوومانەکە لە حەوشەی ماڵی حەسەن عەلی فەرەج لە قەڵادزێ ڕوویدا، کاتێک ژن و منداڵەکانی ئەو خێزانە لەدوای چەند ڕۆژێک لە خۆ حەشاردان لە ترسی بۆردوومانەکان هاتبوونە دەرەوە بۆ ئاوخواردنەوە و پشوو وەرگرتن و شیرپێدان بە منداڵە ساواکانیان.

لە ڕۆژی ١٣ی تەمووزی ئەمساڵدا، تیمی کوردستانی عێراقی CPT بۆ گوێگرتن لە شایەتحاڵان و دەربازبووانی ئەو کۆمەڵکوژییە چاویکەوت بە خانەوادەی قوربانییەکان. دەربازبووانی ڕووداوەکە چیرۆکە تراژیدی و پڕ لە ناسۆرەکانی ڕۆژی بۆردوومانەکەیان بۆ ئەندامانی تیمی CPT باسکرد. کاک حەسەن گووتی، جەستەی پارچە پارچە بووی شەهیدەکان هەر یەکەی لە لایەک کەوتبوو.

فاتیمە خان کە یەکێکی تربوو لە دەربازبووانی ئەو ڕووداوە و سەرباری لەدەستدانی کوڕە ساواکەی، خۆی و کچەکەشی بەسەختی برینداربوون. چەند خولەکێک پێش ڕووداوەکە، فاتیمە سەرقاڵی شیرپێدانی منداڵە ساواکەی دەبێت. دواتر بۆ یارمەتیدانی کچە بچوکەکەی کۆرپەکەی باوەشی لە حەوشەکە بەجێدەهێڵێت و کچە بچوکەکەی دەبات بۆ دەستشۆری. لەو کاتەدا بۆردوومانەکە ڕوودەدات و منداڵە ساواکەی فاتیمە گیان دەسپێرێت و خۆی و کچە بچوکەکەشی بەسەختی برینداردەبن. فاتیمە بۆ ماوەی مانگێک لە نەخۆشخانە دەمێنێتەوە و سەباری ئەنجامدانی ١١ نەشتەرگەری بۆی، گورچیلەیەکی دەردەهێندرێت. هەروەها کچە بچوکەکەی فاتیمە چەندان نەشتەرگەری بۆ ئەنجامدەدەرێت بۆ لابردنی برین و کاریگەری پارچە بۆمبەکان لەسەر جەستەی.

خانەوادەی قوربانیانی ئەو کۆمەڵکوژییە، بۆ CPTیان ڕوونکردەوە کە چۆن بەرپرسانی حکومی چەندان بەڵێنی هاوکاریکردنیان پێداون و تا ئێستاش هیچ یەک لە بەڵێنەکانیان بەجێنەگەیاندووە. هەروەها خانەوادەی قوربانییەکان نائومێدی خۆیان دەربڕی بەرامبەر بە پێشکەشنەکردنی هیچ هاوکارییەک لەلایەن حکومەتەوە بۆ دەربازبووانی ئەو ڕووداوە کە توشی تراوما و زەبری دەروونی ماوە درێژ بوونەتەوە بەهۆی بۆردوومانەکەوە.

لە ئایندەدا، تیمی کوردستانی عێراقی CPT زانیاری زیاتر لەسەر ئەم ڕووداوە بڵاودەکاتەوە.

cptik