"توڕەیی ڤایرۆسەکە، دەبەنگی شەڕ دەردەخات".

وێنەی خەڵکانی جیاواز کە لە چەندان وڵاتی جیاجیاوە پشتگیریان کردووە لە کەمپەینی #ئێستاگوێمانلێبگرنبۆردوومانەکانڕاگرن، وە داوایان لە حکومەتەکانی تورکیا و ئێران کردووە بۆ وەستاندنی بۆردوومانەکان.

توڕەیی ڤایرۆسەکە، دەبەنگی شەڕ دەردەخات". پەتایەک کە دەرفەتێکە بۆ ئاشتی”

تیمی کوردستانی عێراقی "سی پی تی" بەشداریدەکات لە بانگەوازێکدا بۆ ئاگربەستی جیهانی وەک هەنگاوێک بەرەو ئاشتی، لەکاتێکدا جیهان ڕووبەڕوی پەتای کۆرۆنا دەبێتەوە. کە چەندان نەتەوە، ئاژانس و خەڵک بەشداری تێدا دەکەن. تیمی کوردستانی عێراقی "سی پی تی" پشتگیری لە بانگەوازەکەی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان "ئەنتۆنیۆ گۆتێرس" دەکات، کە دەڵێت : کۆتایی جەنگی ئەم نەخۆشییە وە شەڕی ئەم دەردە کە خەریکە جیهان کاول دەکات، بە وەستاندنی جەنگ لە هەموو شوێنێک دەستپێدەکات. ئەوە ئەو شتەیە کە ئێستا کۆمەڵگەی مرۆڤایەتی لەهەموو کاتێک زیاتر پێویستی پێیەتی.

سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان "گۆتێرس"، ئەوە بەبیر جیهانی مرۆڤایەتی دەهێنێتەوە کە، ڤایرۆسەکە بەبێگوێدانە جیاوازی نەتەوە و ڕەگەز بیر و باوەڕ، دڵڕەقانە توشی هەمووان دەبێت.

سەرکردە باڵاکەی نەتەوە یەکگرتووەکان بە هەمووخەڵک و نەتەوەیەکی ڕاگەیاند "هێرشی ڤایرۆسەکە گەوجێتی شەڕ ڕووندەکاتەوە، لەبەر ئەوە من ئەمڕۆ داوای دەستبەجێ ئاگربەستی جیهانی دەکەم لەهەموو گۆشەیەکی جیهاندا. ئێستا کاتی ئەوەیە کە پێکدادانە چەکدارییەکان بوەستێندرێن و بەیەکەوە سەرنج بخەینە سەر شەڕی ڕاستەقینەی ژیان"

سەرۆکی نەتەوەیەکگرتووەکان داوای لەلایەنە ناکۆکەکان کرد بۆ ڕاگرتنی دوژمنایەتییەکانیان، بەلاوەنانی ڕق و کینەیان، بێدەنگکردنی چەکەکان و وەستاندنی تۆپهاوێژەکان و کۆتاییهێنان بە مووشەکباران کردن.کە ئەمە کارێکی بایەخدارە بۆ بنیاتنانی ڕێڕەوی پاراستنی ژیان و کردنەوەی دەرگای دیپلۆماسی و هێنانی هیوا بۆ ئەو ناوچانەی کە هەڕەشەی ڤایرۆسی کۆرۆنا تیایاندا کاریگەرترە بەبەراورد بە ناوچەکانی تر.

کاری لە پیشێنەی تیمی کوردستانی عێراقی "سی پی تی"، لە هەرێمی کوردستاندا، جەختکردنەوەیە لەسەر یاوەری کردنی خەڵکانی مەدەنی کە لەلایەن بۆردوومانە جەنگییەکانی تورکیا و ئێرانەوە کراونەتە ئامانج و گەیاندنی دەنگییەکانە بە جیهان.

وەک هاوسۆزی بۆ ئەو خەڵکانەی کە دووچاری بۆردوومان دەبنەوە، ئێمە بانگەواز بۆ کۆتاییهێنان بە هەموو کردە جەنگییەکان دەکەین، بەتایبەتی لەو شوێنانەی کە هاوڵاتیانی مەدەنی لەترسی بۆردوومانکردن و تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنادان. 

cptik